فەلەستینیێکی دیکە لە زیندانەکانی داگیرکەران شەهید بوو
ئەسیرێکی فەلەستینی بەناوی عبدالرحمان سەباتین تەمەن ٢١ ساڵە خەڵکی قەزای حوسان لە زیندان شەهید بو و ژمارەی ئەسیرە شەهیدەکان لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەر گەشتە ٨٥ کەس.
مامەڵەی خراپ و پێشێلکاریی سیستەماتیک لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر بووە هۆی شەهیدبوونی ئەسیرێکی فەلەستینی.
دامەزراوی گشتی کاروباری مەدەنییەکانی ئەمڕۆ بەیانی بە یانەی کاروباری ئەسیرانی فەلەستینی و دامەزراوی کارواباری ئەسیران ڕاگەیاند کە عبدالرحمان سەباتین تەمەن ٢١ ساڵە خەڵکی قەزای حوسانی کەناری ڕۆژئاوا لە زیندانی شەعری تسەدەقی رژێمی داگیرکەر شەهید بووە.
ئەسیرە گەنجە لە ٢٥ی حوزەیران دەستبەسەر کراوە و لەو ڕۆژەوە بە بێ دادگاییکردن لە زیندان بووە.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە زیندانەکانی داگیرکەر گەشتە ٨٥ کەس.
لە ساڵی ١٩٦٧ تاوەکو ئێستا لە زیندانەکانی داگیرکەران ٣٢٢ فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە کە ناسنامەیان پشتڕاست کراوە. هەروەها ژمارەیەکی زۆر غەززەیی دەستبەسەر کراون و سەرئەنجامەکەیان نادیارە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار وتی، "داوا لە خەڵکی جیهان دەکەین فشار بخەنە سەر حکومەتەکان و بێدەنگ نەبن و لە شەقامەکان و میدیاکان و لەسەر هەموو پلاتفۆرمێک بۆ فەلەستین ڕاپەڕن."
لە غەززە کە بەهۆی بارانی بەخوڕەوە کەوتووەتە ژێر ئاوەوە، هەزاران خێمە بەتەواوی ژێرئاوکەوتوون. سەدان هەزار بنەماڵە لەبەردەم کارەساتێکی نوێدان، چونکە رژێمی سەهیۆنی ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی سووتەمەنی و خێمە دەکات.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر شاری نابلوسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ١٧ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.